لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ٢٠٢١دا ٨٢ شانەی تیرۆرستی بێکاریگەرکراون

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بڵاویکردەوە، لە ساڵى ٢٠٢١ دا هێزەکانیان ٨٢ شانەی تیرۆریستیان بێکاریگەر کردووە و٩٥ ئۆپڕاسیۆنی هاوبەشیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە.
بەڕێوەبەری گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە شاری قامشلۆ، ئاماری چالاکیەکانى ساڵی ٢٠٢١ی بڵاوکردەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە لە ماوەى ساڵى ٢٠٢١دا ٨٢ شانەی تیرۆریستی تێکشکێنراون و ١٠١ مین بێکاریگەر کراون و ٢٠٢ تەقینەوە ڕوویداوە و ٩٥ ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەشمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە، ٦٠ دۆسیەی قاچاخچێتی بە شوێنەوار هەبووە، بەشێویەیەک، کە ژمارەیان دەگاتە ٢٥٣ کەلوپەل.
ئاسایشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاندووە لەو ماوەیەدا هەزار و ٦١٨ دۆسیەی مادەی هۆشبەر هەبووە، لەنێوانیاندا ٤١٧ دۆسیەی بانگەشە، ٩١٩ دۆسیەی بەکارهێنان و ٢٨٢ دۆسیەی بازرگانی کراونەتەوە.
لە ارەی بڕی ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەرداگیراوە دەڵێت، دوو هەزار ٨٨٥ کیلۆگرام حەشیش، چوار هەزار و ١١٤ نەمامی حەشیش، ٢٧٧ جگەرەی حەشیش، یەک ملیۆن و ١٤٩ هەزار و ٨٤٥ گرام حەبى بێهۆشکەر، ١٦ هەزار و ٩١٣ گرام کریستاڵ، ٢٠ هەزار و ١٤٥ گرام هێرۆین، ١٢٣ دەرزى هێرۆین دەستیان بەسەردا گیراوە.
باسلەوەشکراوە، لەمساڵدا ١٣١ تاوانی کوشتنی بەئەنقەست و کوشتنی هەڵە و خۆکوشتن ڕوویداوە، بەشێوەیەک ١٠٩ هەوڵدان بۆ خۆکوشتن، ٢٩ خۆکوشتن، و هەروەها، لەمساڵدا ٥٢١ بەڵگە ساختە کراوە و ٢٥٣ دۆسیەى دراوى ساختە هەبووە و تێیدا دەستگیراوە بەسەر ٥٣١ هەزار و ٢٧٠ دۆلارى ئەمریکى و ملیۆنێک و ٤٤٢ لیرەى سورى ساختە.