تەرمی 28 کۆچبەر لە کەنارە دەریاییەکانی لیبیادا دۆزرایەوە

لڤین:
حکومەتی لیبیا بڵاویکردەوە، لە چەند رۆژی رابردوو تەرمی 28 کۆچبەر لە کەنار دەریای قەسر دۆزراونەتەوە کە هەندێکیان منداڵن و تائێستاش ناسنامەیان نادیارە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکومەتی لیبیا رۆژی 25ی ئەم مانگە تەرمی 28 کۆچبەر دۆزراوەتەوە، کە تائێستا ناسنامەیان نەزانراوە.
ژمارەیەک ڕیکخراویش ئاماژە بەوە دەکەن ئەو کۆچبەرانە سەرجەمیان خەڵکی ئەفریقین و هەوڵیانداوە بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن.