مەکۆی کفری گۆڕان: له‌نێوان دوو پاسه‌وانمان پێكهه‌ڵپژان رویدا و ئازاریان به‌یه‌كتر گه‌یاندووه‌

لڤین:
له‌ نێوان دوو پاسه‌وانی مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ قه‌زای كفری شه‌ڕ روویدا، مه‌كۆكه‌ ده‌ڵێ دوو پاسه‌وانه‌كه‌ بۆخۆیان پێكهاتونه‌ته‌وه‌.

ئەنجوومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٧/١٢/٢٠٢١ بەھۆی لێک تێنەگەیشتێنک لەنێوان دوو پاسەوانی مەکۆکەمان پێکھەڵکپرژانێکی سووک درووست بووەو کە ئازاریان بەیەک گەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە “کێشەیەکی کەسی نێوانیان بووە و ھەر بۆخۆشیان پێکھاتوون. بۆیە ئەم روونکردنەوە بڵاوئەکەینەوە بۆ زانیاری و بەرچاو روونی ئەو بەرێزانەی ئەم بابەتەیان بڵاوکردووەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button