یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی ڕاگەیاند

لڤین: 
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق دەکەن دەڵێت، وێڕای هەر تێبینییەکمان لەسەر پرۆسەکە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردن و دەرەنجامی بەدەستھاتوو لە ھێزە براوەکان دەکەین.
ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەڕاگەیانراوێکدا دەڵێت “بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدرالی عێراق دەکەین لە پەسەندکردنی دەرەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە رۆژی 10-10-2021 رابردوو لە سەرتاسەری عێراق بەرێوەچوو”.
وتەبێژی یەکێتی دەشڵێت “وێڕای ھەر تێبینییەك لەسەر پرۆسەکە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردن و دەرەنجامی بەدەستھاتووی ھێزە براوەکان دەکەین، کاتێتی ھەموو لایەنەکان لەوڵاتەکەماندا ھیمەتی سیاسیی دەست پێبکەن بۆ ئەنجامدانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە پێکھاتەی نوێیەوە و قەوارە و ھێزە سیاسییەکانیش رێوشوێنە دەستورییەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ دەستپێبکەن”.
دەربارەی یەکڕیزیی کوردییش لە بەغداد وتویەتی “وەکو ھێزەکانی کوردستانیش ئەرکی سەرشانمانە بەیەك ھەڵوێستی کوردستانییەوە ریزەکانمان پتەو بکەین بەرەو بەدەستھێنانی ئیستحقاقە نەتەوەییەکان و داکۆکی کردن لە شایستە دەستوورییەکانی گەلەکەمان لەبەغدا”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button