دادگای فیدڕاڵی داواکاریەکەی هادی عامری ڕەتکردەوە

لڤین:
دادگای فیدراڵی عیراق هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی رەتكردەوەو رایگەیاند، تایەكلاییكردنەوەی ئەنجامی تانەكان، بڕیار لەبارەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن نادات.
دادگای فیدراڵی عیراق بۆ بڕیاردان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و ئەو سكاڵایانەی لەسەر ئەنجامەكان تۆماركراون كۆبوەوە. بڕیاریدا ئەو سكاڵایانەی تۆماركراون لەسەر ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران كە لەرۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوەچوو، رەتبكاتەوە.
بەشێك لە سكاڵاكان لەلایەن هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆكایەتیی هادی عامری تۆماركرابوون و داوای كردبوو دەنگی تەواوی وێستگەكان بە دەست بژمێردرێتەوە یاخود جارێكی دیكە هەڵبژاردنی پەرلەمانی دووبارە بكرێتەوە.
هەندێک سەرچاوەش باس لەوە دەکەن ئەگەر هەیە ئەمڕۆ کۆتایی بە دانیشتنەکەی دادگا بهێندرێت و لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیشەوە بڕیاری کۆتایی بدات.
هاوکات لایهنهكانی چوارچێوهی ههماههنگی، ئهو لایهنه شیعانهی كه له ئهنجامی ههڵبژاردن ناڕازین، ئێوارهی ئهمڕۆ كۆدهبنهوه بۆ تاوتوێكردنی بڕیارهی ئهمڕۆی دادگای فیدراڵی لهبارهی رهتكردنهوهی تانهكانیان.