هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات بەو ماتۆڕسکیلانەی کاری دیلیڤەری دەکەن

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، شۆفێری ئهو ماتۆڕسكیلانهی كاری دلیڤهری دهكهن خهڵكیان بێزاركردووه و هاوڵاتیان سكاڵا دهكهن دەبێت پابەندی یاسابن.
لەئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیی دەڵێت: شۆفێری ئەو ماتۆرسکیلانەی کاری دلیڤەری دەکەن پێویستە پابەندی سەلامەتی بن و هۆکارەکانی سەلامەتی لە دەستکێش و کڵاو و سەرئەژنۆ بەکار بهێنن، خۆیان دوور بگرن لە ڕۆیشتن بە پێچەوانەی شەقام و بێزارکردنی هاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەکردووە کە ڕۆژانە هاوڵاتییەکی زۆر سکاڵا دەکەن کە ماتۆڕسکیلی گەیاندنی خواردنگەکان بێزاریان دەکەن و سیمای شاریان ناشرین کردوە.
داوا لە خاوەن چێشتخانەکان و فاست فودەکان دەکات هاوکاریان بن شانبەشانی هاتووچۆ شۆفێرەکانیان ئاگادار بکەنەوە دوور بن لە سەرپێچی و بێزارکردنی هاوڵاتیان، دەشڵێت: دەبێت هەموو شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕ سکیل بن یاخود هەر شۆفێرێکی ماتۆرسکیل مۆڵەتی لێخورینی نیە بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەشی مۆڵەت بکات بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ماتۆڕسکیل و بەپێی یاسا کارئاسانیان بۆ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەکردووە: هەر شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل پابەند نەبێت دەست بە سەر ماتۆرسکیلەکەیدا دەگیرێت و رەوانەی گەراجی دەست بە سەراگرتن دەکرێت توندترین سزا دەدەرێت.
داوای لە هاوڵاتیانیس کردووە لە ئەگەری هەبوونی حاڵەتی لەو شێوەیە پەیوەندی بکەن بە ژمارە (۱٠٠) سەنتەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکان (JCC) یان پەیوەندی بە ژمارە (۱۸۸) ی کۆنترۆڵی هاتووچۆی بکەن بەمەبەستی ناردنی مەفرەزە و لێپێچینەوە لە شۆفێرانی سەرپێچیکار.