دۆخی بەغداد بە هۆی بڕیاری دادگاوە نائاساییە

بەیانی ئەمڕۆ، خۆپیشاندانی لایەنگرانی ئەو لایەنانەی لە هەڵبژاردندا شكستیان هێنا بەغداد دەستیپێكرد و هێزێكی زۆری ئەمنی لە ناو شارەکەدا بڵاوەی پێكراوە.
بڕیارە ئەمڕۆ، دادگای فیدراڵی بڕیاربدات لەسەر پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و بەوهۆیەوە خۆپیشاندەرانی لایەنە شكستخواردووەكان لەبەردەم یەکێک لە دەروازەکانی ناوچەی سەوزدا گردبونەوە.
هاوکات لە شەوی ڕابردووەوە بۆ ڕێگرتن لە ئاڵۆزی و ڕووداوی نەخوازراو سەرجەم هێزە ئەمنییەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لەناو شارەکەدا بڵاوەیان پێكرا.