لە پۆلەنداوە 110 کۆچبەر دەگەڕێنەوە عێراق

لڤین:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاشکرای کرد 110 کۆچبەری دیکە لە رێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا و هەولێرەوە لە پۆڵەنداوە دەگەڕێندرێنەوە عیراق و هەرێمی کوردستان.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند “110 كۆچبەر لە سنوورەكانی پۆڵەنداوە دەگەڕێندرێنەوە عیراق و هەرێمی کوردستان لە رێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی بەغدا و هەولێرەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد “تا ئێستا سێ هەزار و 556 كۆچبەر گەڕێندراونەتەوە و لەڕێگەی نۆ گەشتی ئاسمانییەوە بە فڕۆكەكانی هێڵی ئاسمانیی عیراق هاتوونەتەوە عیراق و هەرێمی کوردستان”.