دەمیرتاش: لە زیندانیشەوە لە ئەردۆغان دەبەمەوە

 لڤین: 

هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند، ئەگەر وەک کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی تورکیا خۆم کاندیدبکەم، لەزیندانیشەوە بەسەر ئەرۆغاندا سەردەکەوم

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە نویسینێکدا لە تویتەر ڕایگەیاند “ئەگەر وەک کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی تورکیا خۆم کاندیدبکەم، تەنانەت لە زیندانیشەوە بەسەر ئەرۆغاندا سەردەکەوم”.

ئەو دەشڵێت: گەل پێیانوایە ئەم حکومەتە ساختەیە، بۆیە پێویستە گەل لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە سەربکەوێت” دەشڵێت بەدڵنیایی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ئۆپۆزسیۆن سەردەکەوێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button