دوو برا غازی خەڵوز لێیان دەدات و یەکیان گیان لەدەستدەدات

لڤین:
دوو كرێكار کە برابوون و خەڵکو سوریا بوون بە هۆی غازی خەڵووزەوە لە دەربەندیخان یەکێکیان گیان لە دەستدەدات.
بە پێی زانیارییەكان ڕووداوەكە دوێنێ شەو لە كارگەیەكی چەو و لم ڕوویداوە و كرێكارەكان کە یەکیان تەمەنی ٢٣ ساڵە و یەکیشیان تەمەنەی ٢٠ ساڵەبە مەبەستی خۆگەرمكردنەوە خەڵووزیان بەكارهێناوە.
یەكێك لە كرێكارەكان بە غازی خەڵووزەكە گیانی لە دەست داوە و ئەوەی دیكەشیان ژەهراوی بووە و بە مەبەستی چارەسەركردن گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.