ئەو کچەی تێزاب کرا بە روخساریدا لە سلێمانی چارەسەری بۆ دەکرێت

لڤین:
ئه‌و كچه خوێندكاره‌ی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غداد دوای ئه‌وه‌ی ره‌تیكرده‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ گه‌نجێكدا بكات، ئه‌و گه‌نجه تێزابی پێداكرد، له‌ئێستادا له شاری سلێمانیه و جوانكاری و چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌نجامده‌درێت.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، مەریەم و خێزانەکەی بە یاوەری ژنە راگەیاندکار رەفیف حافز و هاوسەرەکەی، هونەرمەند، مورتەزا حنیس، بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕوویان لە شاری سلێمانی کردووە.
بە گوێرەى هەواڵى میدیا عێراقییەکان، پرۆسەی چاکبوونەوەی مەریەم، نزیکی ساڵێك بۆ 2 ساڵی دەوێت.پزیشکەکان بەڵێنی ئەوەیانداوە کە 90% روخساری وەک خۆی لێدێتەوە.
سەرەتا نەشتەرگەری بۆ چاوەکانی دەکرێت و پاشان بۆ لێوی دواتر بۆ لوتی دەکرێت، چارەسەرەکان چاندنەوەی قژ و گوێ لەخۆدەگرێت، لەم نەشتەرگەریانەشدا زیاتر لە پزیشکێک چاودێری دۆخەکە دەکەن،