ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی حەلبوسی و خەنجەر چیە؟

لڤین

کاندیدێکی دەرچووی سوننەکان بۆ پەرلەمانی عێراق ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی دوو هێزە دیارەکەی سوننەی بۆ دابەشکردنی پۆستە باڵاکان ئاشکرا کرد.

مشعان جبوری لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: بەپێی ڕێککەوتنەکە سەرۆکى پەرلەمانی داهاتوو بۆ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکى هاوپەیمانی تەقەدوم دەبێت و خەمیس خەنجەر پۆستی جێگری سەرۆک کۆماری دیاری دەکات.

ئەو بەرپرسەی سونەکان وتیشی: دیار نییە کە خەمیس خەنجەر خۆی یاخود کەسێکی تر دەبێتە جێگری سەرۆککۆمار، بەڵام بەپێی ڕێککەوتنەکە، ناوبراو ئەو پۆستە دیاری دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button