سەدر ماوەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی دیاریکرد

لڤین:

رێبەری رەوتی سەدر، مۆڵەتی 45 رۆژی داوەتە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە، بۆ پێکهێنانی حکومەت ئەگەرنا رەوتەکەی هەنگاو دەنێت.

بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووتری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر مۆڵەتی 45 رۆژی داوەتە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ئەگەرنا رەوتەکەی ئەم هەنگاوە دەنێت.

سەرەتای ئەم مانگە موقتەدا سەدر لە ماڵی هادی عامری لە بەغداد لەگەڵ لایەنە شیعییە نارازییەکان کۆبووەوە، بەڵام تائێستا لایەنەکان لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن  نارازین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button