ئێران سەرجەم دەروازە سنورییە وشکانییەکانی بەڕوی وڵاتان داخست

لڤین:

وتەبێژی فەرمانگەی گومرگی ئێران رایگەیاند، لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی “ئۆمیکرۆن” زنجیرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەمڕۆوە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ سنوورە وشکاییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی دادەخات.

ئەمڕۆ ( شەممە، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ) روحوڵڵا لەتیفی وتەبێژی فەرمانگەی گومرگی ئێران، بە ئاژانسی ھەواڵی ئێرانای وڵاتەکەی راگەیاند،” ئێران لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی زنجیرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ( ئۆمیکرۆن ) لەسەر پێشنیاری دامەزراوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەمڕۆوە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ سنوورە وشکاییەکانی لەگەڵ تورکیا، عێراق، ئەفغانستان، ئازەربایجان، ئەرمینیا و پاکستان دادەخات”.

ئاماژەی بەوەشدا،” ئەوەی کە لە میانی ئەو ١٥ رۆژەدا ئەوانەی مۆڵەتی مانەوەی بەردەوامیان ھەیە و ڤیزەی بازرگانی و تەندروستییان ھەیە دەتوانن لە رێگای ئەو دەروازە سنووریانەوە بێن و بڕۆن و چالاکییە بازرگانییەکانیش بەردەوام دەبن”.

گرتنەبەری ئەم ڕێوشوێنانە لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە و بەھۆی سەرھەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئێران چەندین جار سنورە وشکانی و ئاوی و ئاسمانییەکانی بەڕوی گەشتیاراندا داخستووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button