نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

لڤین:
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوت بووە بە ٦٣ دۆلار و ٤٩ سەنت.
لەگەڵ ئەوەی لە دووڕۆژی ڕابردوودا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بەرزبوەوە بۆ سەرو 65 دۆلار، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکەی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی برێنت بووە بە ٦٣ دۆلار و ٤٩ سەنت و نرخی یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی ئه‌مریكیش به 60 دۆلار و 97 سه‌نتە.
لەدوای بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لەساڵی ڕابردوودا و دابەزینی نرخی نەوت، ناوه‌ڕاستی مانگی یەکی ئەمساڵ نرخەکەی به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی 11 مانگی ڕابردوو تۆمار كرد و له سه‌روی 57 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، دووڕۆژی ڕابردووش بەرزترین ئاستی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد و گەیشتە سەر و 65 دۆلار.