ئەمریکا لە ھەوڵی کردنەوە دەروازەی سنوری سێماڵکادایە

لڤین:

دوای داخستنی دەروازە سنوری سێماڵکا بە ھۆی  ئاڵۆزی مارەک لە گەنجانی رۆژئاوای کوردستان و  ھێزە ئەمنێەکانی ھەرێمی کوردستان لە دەروازەی سنوریی سێماڵکا بەرپرسانی ئه‌مریكا پەیوەندیان بە پارتی و ئیدارەی رۆژئاوای کوردستانەوە کردووە.

پارتی دیموکراتی کوردستان تاکلایەنە دەروازەی سنوریی سێماڵکای بەڕوی ڕۆژئاوای کوردستاندا داخست، سەرچاوەیەکی ئاگادار ئشکرای کرد نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندیی بەبەرپرسانی پارتى‌و ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستانەوە کردوە.

سەرچاوەکە ئاشکرای کرد پارتی داوای لابردنی چادری کەسوکاری شەھیدانی پەکەکە دەکات لە دەروازەکە  و دەیەوێت ئیدارەی خۆسەری گرنتی بدەن لە رێگریکردن لەدوبارە گرژیی له‌دەروازەکەدا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە  ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ژمارەیەک گەنجی ڕۆژئاوای کوردستان‌و هێزە ئەمنییەکانی  دەروازەی فیشخابور بۆ رێڤەدان بە سەردانی کەسوکاری شەھیدان ھەوڵیادا دەروازەکە بکەنەوە و بە ھۆێەوە  گرژیی دروستبوو.

ئەو گەنجانە ئاماژە بەوە دەکەن کە گروپێکی گەریلای پەکەکە لەلایەن پارتیەوە لە خەلیفان کەمینیان بۆ دانراوە و تیایدا دوو گەریلای خەڵکی رۆژئاوا شەھیدبوون.

دوای ئاڵۆزیەکان پارتی تاکلایەنە دەروازەکەی بەڕوی ڕۆژئاوای کوردستاندا داخست‌و هەموو جۆرە هاتوچونێکی تێداڕاگرت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button