بەلەمێکى دیکەی کۆچبەران لە ئیجەدا ژێر ئاو کەوت

لڤین:

بەلەمێکى دیکەی کۆچبەران لە دەریایی ئیجە کە (60) کۆچبەرى هەڵگرتبوو ژێر ئاو کەوتووە و دوو کەس تیایدا خنکاون.

میدیاکان لە زارى پۆلیسی ئێشكگری كەناراوەكانی یۆنان بڵاویکردوەتەوە، شەوی رابردوو بەلەمێکى کۆچبەران بە 60 سەرنشینەوە ژێر ئاو کەوتووە.

بە گوێرەی زانیاری میدیاکانی یۆنان لە روداوەکەدا دوو کۆچبەر خنکاون و (57)ی دیكەش رزگاركراون  یەکێک لە کۆچبەرەکانیش بێسەروشوێنە.

روداوەكە لە نزیك دوورگەی بارۆس-ی یۆنانی بووە و بەپێی راگەیەنراوی ئەو هێزانە پرۆسەی گەڕان و رزگاكردن لە باكووری ڕۆژئاوای دورگەكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button