گەڕانەوەی تەرمی کۆچبەرەکان دواخرا

لڤین:
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران دەڵێت، گەڕانەی تەرمی قوربانیانی نۆکەندی ئینگلیز بۆ جاری دووەم دواکەوت، بەھۆی دۆخی کەشوھەواوە.
دەزگای لوتکە رایگەیاند نوێنەرانی رێکخراوەکەیان لەگەڵ کەسوکاری قوربانیەکان لە فڕۆکەخەنەی هەولێر لە چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی تەرمی ئەو کۆچبەرانەدا بوون کە وابڕیار بوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2021/12/25 بگەڕێتەوە فڕۆکەخانەی هەولێر
ئاشکرای کردووە، بۆ جاری دووەم و بەهۆی بوونی تەم و مژ گەشتی ئەو فڕۆکەیەی تورکیش ئیرلاین دواخرا بۆ 20 کاتژمێری داهاتوو”.