ئەو چەکدارانەی لە قوتابخانەکەدا لە خوێندکارێک و باوکیاندا دەستگیرکران

لڤین: 
ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو چەکدارانەی ھێرش یان کردە سەر خۆێندکارێک و باوکی دەستگیرکراون. 
ئاسایشی سێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە بڵاوبوونەوی گرتە ڤیدیۆیەک کە چەند چەکدارێک لە یەکێک لە خوێندنگاکانی شاری سلێمانی لە خوێندکارێک و باوکی دەدەن دەڵێت:دەست بەجێ دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون پاش دەستنیشان کردنی تۆمەتبارەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی یەوە دەست گیرکران.
ئاسایش ڕاشیگەیاندووە: چەکدارەکان بە ناوەکانی ( ت ح ح ٫ ئ ف ع ، ر ا م ، ب ا ج ، ئ ش ع ) و لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بە پێی ماددەی ٤١٣ لەیاسای سزادان ڕاگیران و بەپێی تایبەتمەندی رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی ٣ کران.
ئەوەش دوای ئەوە هات کە گرتە ڤیدیۆییەک بڵاوکرایەوە کە بە چەند چەکدارێک بە جلی سەربازیەوە لەناو قوتابخانەیەک هێرش دەکەنە سەر خوێندکارێک و باوکی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button