وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بارەی ئۆمیکرۆن هۆشداری دەدات

لڤین:
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، مهترسی بڵاوبوونهوهی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن له تهواوی جیهاندا ههستی پێدهكرێت، زۆربهی وڵاتان حاڵهتی ئۆمیكرۆنی تێدا تۆماركراوه، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان پابەند بە رێنماییەکانەوە بن بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
وەزارەتەکە جەختی لەوەکردەوە، پێویستە ئەو شوێنانەی کە سەری ساڵ ئاهەنگیان تێدا دەکرێت، نەهێڵن هیچ کەسێک بە بێ بوونی کارتی ڤاکسین بچێتە ژوورەوە، پێویستە ماسك ببهستن و دووری نێوانیان به گوێرهی رێنماییهكانی تهندروستی جیهانی بێت.
بە بیری هێناوەتەوە، ئەو هاوڵاتیانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، روو لە بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین بکەن و هەردوو ژەمە ڤاکسین وەرگرن.