یەکێک لە وتاربێژانی پرسەکەی حەیدەر قوربانی دەستبەسەرکرا

لڤین:

ڕۆژی چوارشەممە مامۆستا میرزا محەمەد ڕەحمانی تەمەن ٥٠ ساڵ و یەکێک لە مامۆستایانی ناسراوی خەڵکی کامێران دوای بانگکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکە دەستبەسەر کرا.

محەمەد میرزا ڕەحمانی لە ڕێوڕەسمی پرسەی حەیدەر قوربانی سەرەڕای شەرمەزارکردنی جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ئەم بەندکراوە سیاسییە، لەبارەی دۆخی سیاسی کوردستان و  مافی هاوڵاتییانی کورد  ناڕەزایەتی دەربڕیوە.

لەلایەکی دیکەوە، دوێنێ ئامانج قوربانی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران دوای بانگران بۆ ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button