بەلەمێک بە 90 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت

لڤین:
پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان رایگەیاند، بەهۆی نقوومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە دوورگەی ئەنتیکیسێرا لە وڵاتەکەیان  چوار کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 90 کۆچبەری دیکەش لە دوورگەکەدا گیریان خواردووە.
تیمەکانی فریاکەوتنی یۆنان و پاسەوانی سنووری بەهۆی خراپی کەشوهەواوە، تا ئێستا نەیانتوانیوە کۆچبەرەکان لە دوورگەکەدا بگوازنەوە..
ئەوەش دوای نقوومبوونی بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران دێت، لە نزیک دوورگەی فۆلێگاندرۆس، لە ئەنجامدا لانیکەم سێ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button