كەشناسی هەرێم: ئەمشەو ئەگەری بەفربارین لەناو سەنتەی سلێمانی هەیە

لڤین:
كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر هەیە ئەمشەو پێنجشەممە، لە سەنتەری هەندێك قەزاو ناحیەو سەنتەری سلێمانی نمەباران و بەفر بەتێكەڵی ببارێت و لەماوەی 12 سەعاتی رابردودا زۆرترین باران لە سلێمانی باریوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا، ئاشکرای کرد،” ئه‌مشه‌و ئاسمانى هه‌رێم نيمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له ناوچه شاخاويیه‌كان به‌فر ده‌بارێت و ئه‌گه‌ر هه‌يه له سه‌نته‌رى هه‌ندێك له قه‌زاو ناحيه‌كان و سلێمانى (جگه له گه‌رميان) نمه باران و به‌فر به تێكه‌ڵى ببارێت و له سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێرو دهۆك و هه‌ڵەبجه‌ش نمه باران ده‌بارێت”.
ئەوەشی خستۆتەڕو،” سبه‌ى هه‌ينى ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له كاته‌كانى به‌يانيدا بارانى مامناوه‌ند له ئيداره‌ى ڕاپه‌ڕين و باكورى هه‌رێم و سلێمانى و هه‌ندێك له قه‌زاو ناحيه‌كانى هه‌ولێر ده‌بارێت و ناوچه‌كانى گه‌رميان و كەركوكيش نمه بارانى لێده‌بارێ و له‌دواى نيوه‌ڕۆوه كاريگه‌ریيه‌كه‌ى به‌لاوازی له ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه”.
بەپێی پێشبینی كەشناسی سبەینێش پله‌كانى گه‌رما به‌نزمى ده‌مێنێته‌وه.
كەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوەكەیدا بڕی بارانبارینی 12 سەعاتی رابردوی ناوچە جیاجیاكانی باشوری كوردستانی بەمجۆرە خستۆتەڕو:
هه‌ولێر 0.2 ملم
سلێمانى 12.9 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 5.4 ملم
زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ
بامه‌رنێ 0.2 ملم
بازيان 9.0 ملم
ده‌ربه‌نديخان 10.0 ملم
دوكان 5.4 ملم
هه‌ڵه‌بجه 10.8 ملم
كه‌لار 1.2 ملم
كانى ماسى 2.4 ملم
خه‌بات 0.2 ملم
مه‌يدان 6.2 ملم
سۆران 1.2 ملم
پێنجوێن 12.0 ملم
ماوه‌ت 7.2 ملم
قه‌ڵازێ 8.6 ملم
چۆمان 0.8 ملم
كەركوك 2.9 ملم
خورماتو 6.0 ملم
خانقين 0.3 ملم