خشتەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلیەکان بۆ ڕۆژانی پشوو گۆڕا

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، خشتەى پێدانى کارەباى مۆلیدە لەرۆژانى پشووى سەرى ساڵدا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.
بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە، پێویستە خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی ناوشاری سلێمانی رۆژانی پشووی فەرمی لە25ی مانگەوە تاوەکو 2/1/2022 بەیانیان 6.30 بۆ 8ی بەیانی کار بەموەلیدەکانیان نەکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەبری ئەوە پێویستە مۆلیدەکان لەکاتژمێر 10ی پێش نیوەرۆوە کارەبای موەلیدە بدەن بەهاووڵاتیان.