دایکێک وچوار منداڵ بە خۆی خەڵوزەوە گیانیان لەدەستدا

لڤین:

ئەمشەو بەهۆی دووکەڵی خەڵووزەوە، دایکێک و چوار منداڵی لە گوندێکی نزیک ئاکرێ خنکاون و ئێستا تەرمەکەیان لە نەخۆشخانەی ئاکرێیە.

رووداوەکە لە گوندی قۆپکەی ئاکرێ روویداوە، دایکەکە و چوار منداڵەکەی لە خەودا بوون و بەهۆی ئەوەی خەڵووزیان کردووەتە نێو تەنەکەیەک و دواتر ئاگرەکەی کوژاوەتەوە و بووەتە دووکەڵ، خنکاون.

یەکێک لە منداڵەکان تەمەنی 18 ساڵە و کەمئەندامە، سێ منداڵەکەی دیکەش یەکیان لە پۆلی سێی بنەڕەتی بووە و ئەوی دیکەش لە پۆلی پێنجە و پیاوی خێزانەکە پێشمەرگەیە و لە دەوام بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button