زیاد جەبار: نابێت لەگەڵ بەغداد تێکی بدەین

لڤین:

سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڕینی 200 ملیارەکەی بەغداد بۆ هەرێم بە دوور دەزانێت ودەشڵێت نابێت لەگەل بەغداد تێکی بدەین.

زیاد جەبار لە دیدارێکدا لەگەل دەنگی ئەمەریکا، وتی: من پێم وانیە دوو سەد ملیارەکە بەتەنها بۆ ئەم مانگە بوبێت و بڕدرابێت، چونکە لە ڕووی یاساییەوە هی ئەوە نیە کە ببڕدرێت ڕەنگە لەڕووی سیاسیەوە بەربەستی بۆ دروست بێت بەڵام وەکو بڕین بەو ڕەهاییە باس نەکراوە وەک دەزانرێت پێرێ دوو سەد ملیارەکەی مانگی یانزە هات. “

سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی هەرێم وتیشی: بەدوری دەزانم بەغداد دوو سەد ملیارەکە ببڕدرێت چونکە لە ڕووی یاساییەوە ناکرێت، بەڵام ئەگەر گرفتی سیاسی دروست بوو ئەوە نازانم گرفت بۆ هاتنی دوو سەد ملیارەکە دروست دەبێت یاخود نا.

راشیگەیاند: وەک دەزانرێت داهاتی کوردستان لە چەند سەرچاوەیەکەوەیە، یەکەمیان داهاتی ناوخۆ، دووەم هاوکاری هاوپەیمانان، هەروەها پارەی فرۆشتنی نەوت، بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی سەرجەمی ئەو داهاتە بۆ تەواوکردنی موچە بەکاردێت لە گەڵ پارەکەی بەغداد.

سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی هەرێم ئەوەشی وت“ ئەوەی کە گەرەنتیە بۆ هاتنی ئەو بڕە پارەیە (دوو سەد ملیارەکەی بەغداد) تەنها یاسای بودجەی ساڵی 2021 ە، چونکە وەک دەزانرێت ئێستا پەرلەمان هەڵبژێردراوە کۆنەبۆتەوە، حکومەتی نوێی عێراق پێکنەهاتووە، بۆیە وای بۆ دەچم تا ماوەیەکی درێژ ڕەنگە هەر لەسەر بودجەی 2021 عێراق بڕوات لە حاڵەتی ئەگەر نەتوانرا یاسای بودجەی ساڵی نوێ پەسەند بکرێت ئەوا مانگانە 1/12 جێبەجێدەکرێت. “

لەبارەی ئەوەی پێشبینی دەکات لە حاڵەتی بڕینی 200 ملیارەکەی بەغداد لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە؟ زیاد جەبار وتی“ مەرج نیە لێبڕینی موچە دەستپێبکاتەوە، خۆی هەر بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕیووە لە ڕابردوودا لێبڕین هەر نەبوو، بەڵکو بە دوو مانگ جارێک موچە دراوە کە ئەوەش جۆرێکە لە لێبڕین ئومێد دەکەم نەگاتەوە ئەوە و ناشگاتەوە ئەوە من ڕەشبین نیم گەشبینم.

باسی لەوەشکرد:  ئێمە وەک هەرێم دەبێت بەردەوام هەوڵی ڕێککەوتن بدەین لەگەڵ بەغداد، نابێت لە گەڵ بەغداد بەرەو ئەوە بڕۆین کە تێکی بدەین، چونکە ئێمە هەرێمێکین لە چوارچێوەی دەستور لە ناو عێراقدا ناکرێت ئەو دابڕانە هەبێت چونکە ئەمە دوو لایەنەیە، دەبێت هەرێمی کوردستانیش هەندێک ئیلتیزام جێبەجێبکات وە پشکی هەرێمیش لە دەستوردا پارێزراو بێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button