لەناو یەختەکەی شەوی رابردووی ئیجە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دەیان کۆچبەر بێسەروشوێنن

لڤین:

درەنگانێکی شەوی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢١/١٢/٢٠٢١، بەداخەوە لە ڕووداوێکی دیکەی دڵتەزێن لە کەناراوەکانی یۆنان لە نزیک دوورگەی فۆلیگاندرۆس ئیجە بەلەمێکی کۆچبەران نقوم بوو، دەیان کۆچبەری بێسەروشوێنن.

نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان، شێخ حسێن حەمەساڵح، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری یۆنانی و باڵیۆزخانەی عیراق ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە ١٢ لە کۆچبەرەکان ڕزگارکراون کە ٧ لەو کەسانە عیراقین و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەنی دوورگەی سانتۆرینی یۆنانن. هاوکات یەک تەرم دۆزراوەتەوە و ژمارەیەکی دیکە بێسەروشوێنن.

پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ڕایانگەراند تا ئێستاش گەڕان بەدوای بیسەروشوێن بووەکان بەردەوامە. چوار کەشتی پاسەوانی کەنارەکان و دوو هەلیکۆپتەر لە هێزی دەریایی و ئاسمانی و فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی لەم ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردندا بەشدارییان کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button