بەرەی نوسرە داوای دیل بە دیل بە ژمارەیەک کوردی رۆژھەڵات دەکات

لڤین:

بەرەی نوسره‌ بۆ رادەستکردنەوەی ژمارەیەک لە کوردانی رۆژھەڵاتی کوردستان داوای ژمارەیەک دیلی دەکاتەوە لەلای حکومەتی سوریا.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٩ په‌نابه‌ری كوردی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵانی كوردستان كه‌ چوارمانگ پێش ئێستا له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ ڕاده‌ستی بەرەی نوسرە كرابوون له‌ لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه‌ داوای دیل بە دیلیان پێدەکرێت.

ئەو گروپە داوای لەو کەسانە کردووە کە ھەوڵی وەرگرتنەوەی ئەو نۆکەسەیانداوە کە لەبەرامبەردا ئێران چەند فەرماندەیەکیان کە ئێستا لەلای حکومەتی سوریان بۆ بەربدات.

ئەو پەنابەرانەی رۆژھەڵاتی کورستان لە کاتی دەستگیرکردنیان وەک ھاوڵاتی سوری خۆیان ناساندبوو بۆیە تورکیاش رادەستی بەرەی نوسرەی کردبوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button