لە تۆپبارانی تورکیا و گروپەکانی لە سنوری حەسەکە ٣ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا

فەرماندەی هێزی ئاسایشی ناوخۆی ناوچەی زرگانی سنوری كانتۆنی حەسەكەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، تورکیا و گروپەکانی ناوچەکەیان پۆپباران كرد و بەو هۆیەوە سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیاندراوێكدا، فەرماندەی هێزی ئاسایشی ناوخۆی ناوچەکە بڵاویكردەوە، لە ئێوارەی دوێنێوە ٣٠ تۆپ ئاراستەی ناوچەی زرگان لە كانتۆنی حەسەكە كراوە و بەو هۆیەوە دوو ژن و منداڵێك گیانیان لەدەستداوە و ١٠ هاوڵاتیش برینداربوون و زیانی گەورە بەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان كەوتووە.
شەوی ڕابردوو گوندەکانی باب خەیر و گوندەکانی مەرمەلە و تلمر و میزرە و تل وەرد و گەڕەکەکانی ڕۆژئاوای ناوەندی شار تۆپباران کران.