فڕۆکەخانەی هەریر لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان چۆڵکرا

لڤین:
میدیای فەرمی عێراقی بڵاویکردەوە کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی فڕۆکەخنەی هەریریان چۆڵ کردووە تەنها هێزێکی ڕاوێژکاری لێماوەتەوە.
ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراق(واع) لە زاری وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، فڕۆکەخانەی هەریر لە شاری هاولێر لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان چۆڵکرا.
لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان روونیکردووەتەوە،  فڕۆکەخانەی هەریر لە شاری هەولێر بەرلە سەری ساڵی نوێ لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان چۆڵکراوە و ئەو بەشە کەمەی ماوەتەوە، بۆ راوێژی سەربازی دژی تیرۆر ئەرک دەبینن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button