عێراق قەرەبووەکانی کوەیتی کۆتایی پێھێنا

لڤین:
بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، بڕی كۆتایی و پاشماوەی قەرەبووكردنەوەكانی وڵاتی کوەیت كە 44 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بوو كۆتایی هات،  تەواوی  قەرەبووكردنەوەی کوەیتی دایەوە.
دوای شەڕی عێراق و کوویت لەلایەن لیژنەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بەپێی بڕیاری 678ی ساڵی 1991 دیاریی كرابوو كە كۆی گشتی (52.4) ملیار دۆلاری ئەمریكایی بوو لەسەر عێراق.
بانكی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە، عیراق تەواوی ئەو قەرەبووكردنەوەیەی تەواوكرد كە لەلایەن لیژنەی نەتەوە یەكگرتووەكان بە سەریدا سەۆێندرابوو.
لە ڕاگەیاندراوێکدائەوەشخراوەتەڕوو ‘واچاوەڕوان دەكرێت تەوابوونی قەرەبووكردنەوەكان ببێتە مایەی دەرچوونی عیراق لەژێر بەندی حەوتەم، وێڕای كاریگەریی لەسەر سەرلەنوێ‌ گەڕانەوەی یەكخستنی بانكی عیراقی لەگەڵ سیستمی بانكی جیهانی و سودوەرگرتن لەو زیادە داراییانەی لەو ڕێگەیەوە فەراهەم دەبن.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button