وەزیری بەرگری توركیا لەبارەی شەڕی گارە سكاڵای بردە ناتۆ

لڤین: وەزیری بەرگری توركیا جارێكی دیكە لە كۆبوونەوەی ناتۆ باسی پەكەكە و یەپەگەی كردەوە و دەڵێت ئەو دوانە هەر یەك رێكخراون، لە بارەی شەڕی گارەشەوە روونكردنەوەیدا.

خەلوسی ئاكار، لەبارەی كۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ كە ماوەی دوو رۆ ژلە ڕَگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بەردەوام بوو راگەیەنندراوێكی بڵاوكردەوە و ناوەڕۆكی قسەكانی خۆی لە كۆبوونەوەكە ئاشكرا كرد.

ئاكار رایگەیاندووە لەو كۆبوونەوەیەدا بە گرنگییەوە ئاماژەی بە كاریگەری هاوپەیمانێتی ناتۆ كرد بۆ شەڕكرن دژی تیرۆر وتیشی: ئێمە بەبەردەوامی لە شەڕداین لە دژی زۆر ڕێكخراوی تێرۆریستی “وەك بەشێك لە شەڕی دژی تیرۆر لە باكوری عێراق، كورتەیەكمان لەسەر ئۆپراسیۆنی چنگی هەڵۆ-2 لە دژی پەكەكە باسكرد”.

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیرەكەی توركیا باسی لەوە كردووە كە بەردەوام لە شەڕدان لەگەڵ هەریەكە لە پەكەكە و و فەتۆ و داعش و یەپەگە و پەیەدە و راشیگەیاندووە: شەڕی گارە مەترسی و كاریگەری پەكەكەی جارێكی دیكە لە باكوری عێراق دەرخستەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button