دۆسیەی دوو سزادراوی بادینان گەیشتە دادگای پێداچوونەوە

لڤین:
دۆسیەی دوو لە سزادراوانی بادینان گەیەندرایە دادگای پێداچوونەوە و یەکیک لە پارێزەرە خۆبەخشەکانیش هیوادارە سزاکەیان هەڵبوەشێندرێتەوە.
بەشدار حەسەن، پارێزەری خۆبەخشی دەستگیرکراوانی بادینان بڵاویکردەوە دۆسیەی هەردوو سزادراوی بادینان مەسعود شەنگالی و شێروان تەها گەیشتە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان.
ئەو دوو سزادراوەی بادینان بە پێی ماددە یەک لە یاسای ژمارە 21 ی ساڵی 2003 ی پەرلەمانی کوردستان مەسعود شنگالی بە زیندانیکردنی بۆ ماوەی سێ ساڵ و شەش مانگ و شێروان تەها دوو ساڵ و شەش مانگسزادرابوون.
بەشدار حەسەن ڕاشیگەیاند: به هیواین بەرێزان لە دادگای تەمیز پێداچونەوە لە بریارەکەی دادگای تاوانی دووی هەولێر بکەنەوە و ئازادیان بکەن.