کوسوکاری قوربانیانی نۆکەندی ئینگلیز: فەرەنسا تێچووی گەڕاندەنەوەی تەرمەکان دەدات نەک حکومەتی هەرێم

لڤین: 
کەسوکاری یەکێک لەکۆچبەرە خنکاوەکانی نۆکەندی ئینگلیز رەتیدەکاتەوە حکومەتی هەرێم تەرمی کۆچبەرەکان بهێنێتوە و دەڵێت، فەڕەنسا تێچووی گەڕانەوەی کۆچبەرە خنکاوەکانی لەئەستۆ گرتووە.
خالید مەحمود، کەسوکاری توانا مەمەند یەکێک لەکۆچبەرە خنکاوەکانی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا لەرونکردنەوەیەدا لەبارەی گێڕانەوەی تەرمی کۆچبەرە خنکاوەکانی نۆکەندی ئینگلیز دەڵێت: هەموو کەس کاری بێسەرو شوێنەکان ئەو ڕاستیە باش دەزانن کە لەسەرەتای کەیسەکەدا دەزگای لوتکە بۆ کاری کۆچبەران دووشتی ڕاگەیاند ئەوانیش هەر خێزانێکی کورد ئەو شەوە ئەندامێکی خێزانەکەی سەفەری کردوە و دەنگی نیە بچێت لە دەزگای لوتکە DNAبدات لە سلێمانی و لەسەر ئەرکی خۆیان هەموو ڕێکارە کانیان گرتەبەر.
دەزگای لوتکە لەو کاتەدا بە کەسوکاری ئەو قوربانیانەی وتووە، کۆچبەرەکان هەرچەندێکیان کوردبن ئێمە لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی لەسەر ئەرکی ئەو لەڕێگای دەزگای لوتکەوە هەموو تەرمەکان دەگەڕێنینەوە بۆ کوردستان”.
کەسوکاری قوربانیەکان دەشڵێن “دوای 25 ڕۆژ لە ڕوداوەکە و دوای ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانیەکان لەلایەن حکومەتی فەڕەنسا، هەرئەوکات حکومەتی فەڕەنسا بڕیاریدا تێچووی گەڕانەوە هەموو قوربانیەکان دابین بکات”.
دەشڵێت: ئەوکات سەرۆکی حکومەت کەزانی پارە دان و شت لەگۆڕێ نیە لەڕێگای نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم کەوتنە کێشە دروستکردن بۆ دەزگای لوتکە، بۆیە لێدوانەکەی وتەبێژی حکومەت رەتدەکەنەوە کەباسی لەوەکردوە تەرمی کۆچبەران لەسەر ئەرکی سەرۆکی حکومەت دەگەڕێنەوە، بەڵکو حکومەتی فەڕەنسا تێچووەکەی لە ئەستۆ گرتووە.
ئەوەش دوای ئەوە هات کە شەوی رابردوو جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا وتی: لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، کاژمێر 3:45 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی ھەینی 24/12/2021، تەرمی ئەو 16 قوربانییەی کە لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا دەگەڕێندرێنەوە


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button