ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ ڕاگەیەندرا

لڤین:
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سەری ساڵی راگەیاند و لە رۆژی ٢٥/١٢/٢٠٢١ تا ١٢/٢٥ تا ١/١ ـە و رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/١/٢ دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە لە ١٢/٢٥ تا ١/١ لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێم بە ناوەندەکانی خوێندنەوە پشووی ڕەسمییە و رۆژی ٢٠٢٢/١/٢ دەوامی ڕەسمی دەستپێدەکاتەوە.
دەستپێکردنی ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ هاوکاتە لەگەڵ وادەی دەستپێکردنی دابەشکردنی موچەی مانگی ١٢ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.