پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

لڤین:
په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆده‌بێته‌وه و لێكۆڵینه‌وه و بەدواداچونی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان ده‌خرێته‌ڕوو.
ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له نوسراوێكدا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه و بۆ دانیشتنی ژماره (12)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه.
به‌پێی کارنامەی کۆبونەوەکە کە ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویکردووەتەوە له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا بەدواداچونی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان ده‌خرێته‌ڕو.
ئاماژەی بەوەکردووە له ته‌وه‌ری دوەمی کۆبونەوەکەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژەیاسا، بەپێی حوكمی بڕگەی (دوەم)ی ماددەی (78) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی(83) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ده‌كرێت.