مالیکی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

لڤین:

شاندێکى چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان ، سەردانى هەولێر دەکەن، سەرچاوەکیش ئامانجى سەردانەکەیان ئاشکرا دەکات.

میدیاکانى عێراق لە زارى سەرچاوەیەکەوە بڵاویانکردەوە، سبەینێ چوارشەممە شاندێکى (چوارچێوەى هەماهەنگى) بە سەرۆکایەتى نورى مالیکى سەردانى هەولێر دەکەن.

سەبارەت بە ئامانجى سەردانەکە،  رایگەیاندووە، شاندەکەى چوارچێوەى هەماهەنگى لەگەڵ لایەنە کوردییەکاندا گفتوگۆ دەکەن لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button