دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەدات

لڤین:

میدیا عیراقیەکان، ڕۆژی چوارشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق دوا بڕیار لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەدات.

لەسەر زاری سەرچاوەیەک لە دادگای فیدڕاڵیەوە میدیا عێراقیەکان بڵاویان کردەوە کە،” ڕۆژی چوارشەممە دادگای فیدراڵی عێراق دوا بڕیار لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە دەدات، ئەوەی تا ئێستا دزەی پێکراوە ئەوەیە کە دادگای فیدڕاڵی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕەتناکاتەوە، ئەوەش بەوتەی ئەو سەرچاوەیە”.

ئاماژە بەوەیشداروە،” ڕۆژانی داهاتوو ڕووداوی گرنگ لە عێراق ڕوودەدەن کە دیاترینیان یەکلابوونەوەی هاوپەیمانێتیەکانە، ئەویش دوو بژاردە لەبەردەستدایە، یەکەمیان هاوپەیمانی سەدرە لەگەڵ کورد و سوننەکان، دووەمیان پێکهێنانی حکومەتی نوێ لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی هەموو لایەنە سیاسییەکان”.

بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەگەڵ ڕەوتی سەدر کۆببنەوە و بگەنە ڕێککەوتنی سیاسی، بەرلەوەی دادگای فیدراڵی دوا بڕیار لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕابگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button