سەربازانی تورکیا دەستیان بە بڕینەوەی داری دارستانی گوندەکانی دهۆک کردوە

لڤین:
سەربازانی دەولەتی تورک دەستیان بە تێکدان و بڕینی دارستانەکانی گوندێکی سنووری ڕێکانی لە پارێزگای دهۆک کردووە و خەڵکی ناوچەکەش داوا لە ڕێکخراوە ژینگەییەکان دەکەن بەهانای دارستانەکانی ناوچەکەوە بچن.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان كه میدیاكانی نزیك له پهكهكه بڵاویانكردۆتهوه، چەند ڕۆژێکە جاش و جەردەوانەکانی سوپای تورک دەستیان بە تێکدان و بڕینی دارستانەکانی گوندی شوکێ-ی سنووری ڕێکانی کردووە لە پارێزگای دهۆک.
میدیاکان ئاماژەیان بەوەیشداوە کەبەگوێرەی سەرچاوەکان،” لە چەند رۆژی ڕابردوودا گروپێک جاش و جەردەوانی سوپای تورک چوونەتە سنووری گوندەکە و دەستیان بە بڕینەوەی دارستانەکانی گوندەکە کردووە، وەک لە ڤیدیۆکانیشدا دەردەکەوێت، کۆنترا و جەردەوانەکان ناوچەیەکی گەورەیان کردووەتە ئامانج و دەیانەوێت سەرجەم دارەکان ببرنەوە”.
هەروەها ئاماژە بەوەیشدراوە،” خەڵکی ناوچەکە لە بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە نەیانویست ناویان بهێندرێت، داوا لە ڕێکخراوە ژینگەییەکان دەکەن کە بەهانای دارستانەکانی گوندەکەیانەوە بچن و بڕینەوەی و تێکدانی دارستانەکانیان لەلایەن سوپای تورک ڕابگرن”.