400 پزیشکی دەرچووی هەرێمی کوردستان دامەزرێندران

لڤین:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژوی لەسه‌ر فه‌رمانێك كردەوه كه تایبه‌ته به دامه‌زراندنی زیاترله 400 ده‌رچوەی كۆلێژه پزیشكییه‌كانی زانكۆ جیاجیاكانی هه‌رێمی کوردستان.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیواژۆی لەسەر نوسراوێک کردووە کە تیایدا 400 پزیشکی دەرچوی زانکۆکانی هەریمی کوردستانی دامەزراندووە.
لە نوسراوەکەدا هاتووە “له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پێویستیی ده‌زگاكانی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان به پسپۆڕی پزیشكی گشتی، به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 424 پزیشك دامه‌زرێن.”
ئه‌و ده‌رچوانه‌ی دامه‌زراون بڕوانامه‌ی كۆلیژه‌كانی پزیشیكی گشتییان له زانكۆكانی “هه‌ولێری پزیشكی و سلێمانی و دهۆك و كۆیه” بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021) هه‌یه و پزیشكه‌كان له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به ناونیشانی پزیشكی نیشته‌جێی خولاو داده‌مه‌زرێن.
