عێراق 200 ملیار دینارەکەی بۆ هەرێم ڕەوانەکرد

لڤین:
وەزارەتى دارایى ئاشکرایکرد، کەمێک پێش ئێستا، (200) ملیار دینارەکەى حکومەتى عێراق خرایە سەر هەژمارى بانکى هەرێمى کوردستان.
وەزارەتى دارایى هەرێم رایگەیاند “دواى دواکەوتنى بۆماوەى چەند رۆژێک، ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر (12:30) خولەک، (200) ملیار دینارە بەپێى رێککەوتنى هەرێم – بەغداد، گەیشتە هەرێمى کوردستان”.
ناردنى (200) ملیارەکە لە کاتێکدایە، نزیکەى (25) رۆژ بەسەر دابەشکردنى موچەى مانگى (11)ى فەرمانبەرانى هەرێم تێدەپەڕێت و بڕیارە سبەینێ سێشەممە کۆتایى بە دابەشکردنى موچەى ئەم مانگە بێت.