وەزارەتی داد: لە ساڵی نوێوە هەر کەسێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت مامەڵەی بۆ ناکرێت

لڤین:

وەزیری داد رایگەیاند، لەپێناو پاراستنی تەندروستیی گشتی، لە سەرەتای ساڵی نوێوە هەر کەسێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، مامەڵەی بۆ ناکەن و فەرمانبەرانیش ئەگەر ڤاکسین وەرنەگرن ناتوانن پابەندبن بە دەوامەوە.

بە گوێرەی نوسراوێکی فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی هەرێم، کە گشتاندنی بۆ کردووە بۆ هەموو ئەو فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییانەی هەرێمی کوردستان کە سەر بە وەزارەتی دادن.

بەپێی ئەو گشتاندنە  “هەر فەرمانبەرێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت، ئەگەر تاوەکو 01-01-2022 ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندبێت بە دەوامی فەرمی”.

لە خاڵی دووەیشدا وتویەتی “لە دوای 01-01-2022ەوە، هیچ هاوڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بە مەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین”.

دەقی نوسراوەکە:

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button