حەوت کەس بە ڤیزای ساختەوە لە سلێمانی دەستگیرکران

لڤین:
بەیانی ئەمڕۆ حەوت کەس دهستگیركراون كه ههوڵیانداوه بە ڤیزای شنگنی ساختەوە لە سلێمانییەوە بۆ لوبنان گەشت بکەن و دواتر خۆیان بگەیەننە وڵاتی ئەڵمانیا.
بهڕێوهبهرایهتی نشینگهی پارێزگای سلێمانی لهراگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه “ئەفسەران و كارمەندانی بنكەی نشینگەی فڕۆكەخانەی سلێمانی، كە سەر بەڕێوەبەرایەتیمانە، بهیانی ئهمڕۆ لە گەشتی (سلێمانی- بەیروت) توانیان حەوت گەشتیار دەستگیر بكەن، كە پێنج كەسیان هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بوون و دوانەكەی دیكەشیان هەڵگری رەگەزنامەی ئێرانی بوون، كە هەستابوون بە ساختەكردنی حەوت ڤیزای شنگنی وڵاتی ئەڵمانیا، دەیانویست بەهۆیەوە لە ڕێگای بەیروتەوە گەشت بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بكەن”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، دوای ئاشكراكردنی ساختەكەرییەكەیان، هەر حەوت گەشتیارەكە ڕادەستی بنكەی پۆلیسی فڕۆكەخانە كران و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.