شاندی هەرێم و مستەفا كازمی كۆبوونەوە

لڤین: شاندی حكومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پێشهاتە سیاسیی و ئەمنییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان كرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رایگەیان مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندی حكومەتی هەرێم كۆبوونەوە و باسیان لە هێرشەكەی سەر هەولێر كردووە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا تاوتوێی هەوڵ و هەماهەنگییە ئەمنی و هەواڵگرییە هاوبەشەكان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان عێراق كراوە، ئەوە جگە لەوەی كە باسیان لە بابەتە پەیوەندیدارەكانی بودجەی گشتی 2021 كردووە.
لە كۆبوونەوەكەدا جارێكی دیكە پێداگری لە دابەشكردنی دادپەروەرانەی سامانەكان بەبێ جیاوازی و جیاكاری بۆ هەموو عێراقییەكان كراوە بە مەرجێك لەگەڵ بنەما دەستوریەكان گونجاو بێت.