32 پەرلەمانتار داوای دانیشتنێکی پەرلەمان بۆ لافاوەکەی هەولێر دەکەن

لڤین:
ئەمڕۆ بەواژۆی 32 پەرلەمانتار داوای دانیشتنێکی پەرلەمانیان کرد تایبەت بە ڕووداوی لافاوەکەی شاری هەولێر و گفتووگۆکردن لەسەر هۆکاری ڕووداوەکەو خستنەڕووی چارەسەری پێویست بۆ دووبارەنەبوونەوەی. 
بە گوێرەی یاداشتێک کە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردووە، داوای دانیشتنی پەرلەمانیان کردووە بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button