سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی بە نهێنی جێبەجێ کرا

لڤین:

 سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی بەندکراوی سیاسیی کورد بە نهێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرڤی هەنگاو، کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامێران بە نهێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

پەیوەندییە گشتییەکانی دەزگای دادی پارێزگای سنە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەیندراوێک هەواڵی لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی بە فەرمی پشتڕاستکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button