لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 22کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون

لڤین:
لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لە باكووری كوردستان چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 18 کەسیش برینداربوون.
بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی شەوی رابردوو لە ئەنجامی وەڕگەڕانی پاسێکی نەفەرھەڵگر لە رێگای نێوان پارێزگای قەرس و ئەرزەڕۆم لە باكووری كوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 18 کەسیش برینداربوون.
پاسەكە كە گەشتیاری بوو لە پارێزگای ئیدیرەوە بەڕێکەوتووە بۆ ئەنقەرە، بەڵام بەهۆی خراپی کەشوهەوا و تەمومژ و بەفرەوە، لە کۆنترۆڵ دەرچوو و وەرگەڕاوە