موشەکە ئاراستەکراوەکانی بەیانی ئەمرۆی بەغداد چۆن تێکشکا

لڤین:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەی سەوزی بەغداد لەرێگەی دوو موشەکەوە بەئامانج گیرا و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە “بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دوو موشەک لەرێگەی سیستەمی سیرامەوە تێکشکێنراون کە ناوچەی سەوزیان بەئاماج گرتووە، یەکێک لە موشەکەکانیش لەنزیک گۆڕەپانی ئاهەنگەکان کەوتەخوارەوە و زیان بە دوو ئۆتۆمبێل گەیشتووە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە هێزە ئەمنییەکان دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو شوێنەی موشەکەکەی لێوە ئاڕاستەکراوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنییش بە میدیاکانی راگەیاندووە ، یەکێک لە موشەکەکان لەنزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق کەوتووەتەخوارەوە و موشەکی دووەمیش لەنزیک گۆڕەپانی ئاهەنگەکان کەوتەخوارەوە کە 500 مەتر لە باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە دوورە.