وەزیری کۆچی عێراق: حکومەتی ھەرێم نایەوێت کامپی ئاوارەکان دابخات

لڤین:

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، رایگەیاند ئەم مانگە دواین کامپی ئاوارەکان لە عێراقدا دادەخەن، بەڵام دەسەڵاتیان بەسەر ھەرێمی کوردستاندا نییە.

ئیڤان فایەق جابرۆ  بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  راگەیاندووە “جگە لە هەرێمی کوردستان وەزارەتەکەیان سەرجەم کامپی ئاوارەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق دادەخات”.

روونیشی کردۆتەوە کە لەم مانگەدا دوایین کامپ لە عێراق دادەخرێت کە ئەویش کامپی جەدعەیە لە پارێزگای موسڵ.

وەزیری کۆچ و کۆچبەران دەشڵێت داخستنی کامپەکانی هەرێمی کوردستان قورسە، لەبەرئەوەی وەزارەتەکەیان هیچ دەسەڵاتێکی بەسەریاندا ناشکێت و ئەوانە سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانن.

ئاشکراشی دەکات بەڵام وەزارەتەکەیان پلانی هەیە بۆ داخستنی کامپەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانیی هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا بکات.

دەشڵێت ئەوان لەگەڵ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەکانی ناو کامپەکانی هەرێمی کوردستانن، بەڵام هیچ ئیرادەیەکی راستەقینە لای حکومەتی هەرێمی کوردستان نابینین بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەکان.

جابرۆ هەروەک وتویەتی: وەزارەتەکەیان ناتوانێت گوشار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات بۆئەوەی کامپەکانی ئەو سێ پارێزگایە دابخات، بەڵام داوای کردووە بەغداد بە گفتوگۆ هەوڵی کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بدات.

باسی لەوەشکردووە، دۆخی ئاوارەکانی شەنگال نەبێت سەرجەم ئاوارەکانی دیکە لەھەرێم دکخیان گونجاوە  و دەیوانن بگەڕێنەوە، ھەربۆیە بڕیاریانداوە جگە لە هەرێمی کوردستان سەرجەم کامپەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق دوانخرێت.

جابرۆ وتویەتی، وەزارەتەکەیان ناتوانێت گوشار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات بۆئەوەی کامپەکانی ئەو سێ پارێزگایە دابخات، بەڵام داوای کردووە بەغداد بە گفتوگۆ هەوڵی کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بدات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button