بەڵگەی دوو ئیدارەیی و ھەبوونی داھات! ئایا وەزارەتی دارایی و خەزێنەی حکومەت ھەیە!

لڤین: عەلی حەمە ساڵح

“گۆڕان” دوای زانینی ئەمەش ھەر لە حکومەت دەبێت؟

ڕونکردنەوەیەکیان بەناوی وەزارەتی دارایی نوسیوە، قسەکانی منی لە بارەی نەدانی موچە بە “ناڕاست و مزایەدە” داناوە..

لێرە دەمەوێت خەڵکی کوردستانیش بزانێت، شتێک بەناوی حکومەتی یەکگرتووی ھەرێم و

خەزێنەی حکومەت نیە! تاوەکو وەزارەتی دارایی ھەبێت و دەسەڵاتی بەسەر داھاتدا ھەبێت! و ڕونکردنەوە بدات!

ئایا ھیچ بڕە پارەیەک لە دەست وەزارەت داراییە؟

یەک: داھاتی نەوت ھەر چەند بێت ئێستا (٣٥٠ ملیۆن دۆلار) دەدرێتە موچە! ناشپرسن لەوی دیکەی!

دوو: (٢٠٠ ملیار دینار) ڕاستەوخۆ لەعێراق دێت..

سێ: ھاوپەیمانان ڕاستەوخۆ موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەدەن.

چوار: داھات ھەر چەند بێت، سنوری سلێمانی خۆی ڕاستەوخۆ تەواوکردنی موچە بۆ فەرمانبەرانی” ٤٣٪‏” و سنوری ھەولێر “٥٧٪‏ ” دەدات و دینارێکی ناگەڕێتەوەو دارایی ھیچ پەیوەندی پێوەنیە

..

بۆنمونە: لەم بەڵگەی وەزارەتی دارایی کە ھی ٢٠٢١/١١/٣٠

بڕوانن: ناڵێ کۆی داھات بگەڕێننەوەو دەڵێ بە ٤٣٪‏ بە ٥٧٪‏ تەمویلی موچە بکەن، دەڵێ: سلێمانی” بانکی ئاشتی” (٧٠ ملیارو ٤٨٠ ملیۆن) دینار، ھەولێرو دھۆک “بانکی منارە” (٩٣ ملیارو ٤٨٠ ملیۆن)دینار بدەن بۆ موچە، واتە: ھەر زۆنە و بەڕێژەی خۆی نەک کۆی داھات! ئەی ئەوی تر ! دیکۆمێنت دادەنێم.

زیاتر لەمە:

ھەرچی خەرجی ھەر زۆنێکە ھەر یەکەو لە داھاتی خۆی دەیدات!

پارەی پرۆژەکانی پارێزگای سلێمانی و دەرمان و نەسریەی فەرمانگەو ھیزی ئەمنی و سەربازی و خواردنی نەخۆشخانەو فستیڤاڵ و چاککردنەوە …ھتد ، ھی سلێمانی ھەر لە داھاتی سلێمانیە..

ھەولێرو دھۆکیش ھەموو شت لە داھاتی خۆی!

کەواتە: وەزارەتی دارایی نەداھاتی لە دەستەو نەخەرجی و دوو ئیدارەیی و دوو زۆنی حیزبیە .. ئیدی بۆ لەبری ئەوان باسی داھات و خەرجی دەکەن!

بەڵگەی دیکەی نەبوونی دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی بەسەر داھات!

گوایە بۆیە پارەی پێویست بۆ موچە نیە، داھات کەمە!

تاوەکو ئێستا”١٨ی ١٢” سلێمانی(٤٤ ملیار دینار) تەمویلی موچەی مانگی یازدەی سنوری خۆی کردوە!

لەکاتێکدا تەنیا داھاتی سێ شوێنن ٨٨ ملیارە!

پەروێزخان: ٢٦ ملیارو ٨٩٠ ملیۆن دینار

باشماخ: ٢١ ملیار دینار

کارەبای سلێمانی: ٤٠ ملیارو ٩٩٤ ملیۆن!

ئەمە تەنیا داھاتی سێ شوێنی یەک ئیدارە بۆ یەک مانگ! جگە لە باج و ڕسوماتی دیکە.. بەدڵنیایی داھاتی ھەولێرو دھۆک زۆر زیاترە.. ھیچیشی لە ژێر دەستی وەزارەتی دارایی نیەو دوو ئیدارەیەو ھەرکێ و بۆخۆی..

دوو قسەی کۆتایی..

یەک: ئەوەی لە گۆڕاندا بڕیار بەدەستەو ئەم ڕاستیەی نەزانیوە کە من دەیانجار باسم کردوە، ئەوە ئێستا زانی، ڕاستگۆیانە لەگەڵ دەنگدەر قسەی کۆتا بکەن.. یان بڕیاری کشانەوە یان بگوترێت ئێمە دەزانین دوو ئیدارەیەو شتێک نیە ناوی حکومەت بێت و پارتی و یەکێتیش چیان بوێت ھەر ئەوە دەکرێت، ڕاستگۆیانە ھۆکاری مانەوە بە خەڵک بڵێن..

دوو: ئەگەر پارەو چەک ١٠٠٪‏ دوو ئیدارەی بێت، بەفەرمی دوو ئیدارەی ڕابگەیەندرێت ، ئەوکاتە خەڵک بەرچاوی ڕونتربێت و کێبرکێ لەسەر خزمەتگوزاری و ئازادی و یاسا سەروەری بێت..

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button